لە ئەفغانستان نەخۆشخانەیەکی تایبەت کە دەرمانی بە نرخێکی زۆر دەفرۆشت داخرا

لە شاری جەلال ئابادی پارێزگای نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەهۆی فڕۆشتنی دەرمان بە ١٧ هێندەی نرخی ئاساییەکەی داخرا.
وەزارەتی تەندروستی میرنشینی ئیسلامی ئەفغانستان دوای سکاڵای کەسوکاری نەخۆشەکان هەنگاوی گرتەبەر و لێکۆڵینەوەی لە نەخۆشخانەکە دەستپێکرد.
لە پشکنینێکدا دەرکەوت کە ئەو تۆمەتانە ڕاستن کە نەخۆشخانەکە هەوڵی داوە دەرمانێکی ٦٠٠ ئەفغانی بە نرخی ١٠ هەزار ئەفغانی بفڕۆشێت. لە ئەنجامدا نەخۆشخانە ئەهلییەکە کە بە شێوەیەکی نایاسایی قازانجی دەکرد و هەژارانی دەکردە قوربانی، داخرا.
دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند، ئەو پارە زیادەیەی لە هاوڵاتیان وەرگیراوە، لە ئیدارەی نەخۆشخانە وەرگیراوە و گەڕێنراوەتەوە بۆ خاوەن مافی خۆی.
وەزارەتى تەندروستى پەیامێکى ناردووە کە هیچ دامەزراوەیەک کە خەڵک بکاتە قوربانی پشتگوێ ناخرێت و بە هیچ شێوەیەک تەحەمول ناکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی واشتنۆنی ئەمریکا هەلیکۆپتێرێکی سەربازی لە کاتی مەشق و ڕاهێنان کەوتە خوارەوە و بووە هۆی مردنی ٤ سەرباز.
ترامپ بەنیازە ڕەزامەندیی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی کەرەستە و چەک بە رژێمی داگیرکەر بە بەهای ٦.٤ ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، هێرشی سەر ڕۆژنامەی ٢٦ی ئەیلوول لە شاری سەنعا، کوشندەترین هێرشە دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.